بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە ئیکس نووسی: لە دریژەی دانوستانە دیپلۆماتیکەکانی ئێران ،بە هاوئاهەنگی وڵاتانی ناوچەکە، بپ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی ئیسرائیل وکەم کردنەوەی ئازاەکان لەسەر برا و خوشکەکانمان لە غەززە و لوبنان، عێراقچی وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ دەچێتە عەرەبستانی سعوودی.
ناوبراو زیادی کرد: کۆمەڵکوژی و هێرش ئەبێ ڕابگیردرێت.
بەقایی وتیشی: ئێران بڕیاری لەسەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی زیاتر لە ڕابردوو لەگەڵ دراوسێکانی داوە بۆ دابینی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها هاوکاری ئابووری بە مەبەستی قازانجی هەموو گەلانی ناوچەکە.
Your Comment